رێکخراوی کودستان بۆ هەمووان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد

 بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر بەهێزکردنی ئەدای ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە، رێکخراوی کودستان بۆ هەمووان لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.... سەرەتای کۆبوونەوەکە. بەناساندنی رێکخراوی کودستان بۆ هەمووان و کاروچالاکییەکانی رێکخراو دەستی پێکردو دواتریش باس لەوەکرا کە رێکخراوەکەمان لە پڕۆژەی ئەم ساڵیدا کار دەکات بۆ بەهێزکردنی ئەدای ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە، لە رووی کارگێڕی و رووبەڕووی قەیرانەکان چاودێریکردنی دەزگاو فەرمانگە حکومیەکان.
لەبەرامبەردا ئامادە بووان خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی وپڕۆژەکەیان زۆر بەلاوە گرنگ و پڕبایەخ بوو، وەک ئاماژەیان پێدا (ئەوان لەسەرەتای کاردان و زۆر پێویستیان بەم جۆرە پڕۆژانە هەیە) لەکۆتایشدا هەرسێ بەرهەمی رێکخراوی کودستان بۆ هەمووان ، پێشکەش بە بەشداربووان کرا کە بریتی بوون لە (رێبەری ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی - راپۆرتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان - 2015 - راپۆرتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و هاووڵاتیان - 2016 - ).
ئامادەبووان: فراکسیۆنی( یەکێتی نیشتمانی کوردستان - بزووتنەوەی گۆڕان - یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی - بزووتنەوەی ئیسلامی - حزبی شیوعی - نوێنەری کاکەییەکان).
شایانی باسە ئەم پڕۆژەیە لەلایەن رێکخراوی (NED) ی ئەمریکیەوە پاڵپشتی دەکرێت.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft