(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، چوارەمین راپۆرتی تایبەت بە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڵاو دەكاتەوە...
بڕیارە بەم نزیكانە دا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (NED) چوارەمین راپۆرتی خۆی بڵاوبكاتەوە بەناوی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی‌و هاووڵاتیان)
راپۆرتەكە پێكهاتووە لە هەڵسەنگاندن‌و بەدواداچوونی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە ماوەی (1/10/2017) بۆ (30/9/2018)، ئەمە جگە لەوەی هەر لە راپۆرتەكەدا هەڵسەنگاندن كراوە بۆ  ئەزمونی (سیستمی ناسەنتەری كارگێڕی لە هەرێمی كوردستان) لە ماوەی (2014- 2018) (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەنمونە). هەروەها جیاواز لە ساڵانی پێشوو، راپۆرتی ئەمساڵ بەهەردوو زمانی كوردی ئینگلیزی ئامادەكراوە.
بڕیارە لەمزیكانەدا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، راپۆرتەكە بۆ رایگشتی بڵاو بكرێتەوە.
شیاوی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لە ماوەی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەردەوام هەڵسەنگاندن‌و چاودێری‌و بەدواداچوونی بۆ ئەنجومەنی پارێزگا كردووە‌و ساڵانە راپۆرتی تایبەتی بڵاوكردۆتەوە. 



SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft