ئەمڕۆ (سێشه‌ممه) بەرواری (11/12/2018) ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی (چل و نۆیەمین) كۆبوونەوەی ئەنجامدا، تەوەری كۆبوونەوەكەش بریتیبوون لە :
1. ده‌نگدان له‌سه‌ر سه‌رخستنی سێ ئه‌ندامی نوێی ئهنجومهنو سوێندخواردنیان ده‌درێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی، كه پێشتر‌و له‌میانی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌و عێراق ده‌رچون .
2. په‌سه‌ندكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی (ئەنوەر تاهیر محەمەد) لە پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن .
3. به‌خشینی متمانه بە (بەرزان محەمەد صاڵح) بۆ پۆستی جێگری نوێی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی .
كۆبوونەوەكە سەرەتا بە سوێندخواردنی ئەندامانی نوێی ئەنجومەن دەستیپێكرد، پاشانیش (دانا جەزا عەلی) ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وتەیەكی پێشكەشكرد .
دواتر (ئەنوەر تاهیر) جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دوا وتەی وەك جێگری سەرۆكی ئەنجومەن پێشكەشكردو داوای لە ئەندامانی ئەنجومەن كرد كە دەنگ بە دەستلەكاركێشانەوەكەی بدەن .
پاشان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا دەستلەكاركێشانەوەكەی خستە دەنگدانەوەو بەزۆرینەی دەنگ دەستلەكاركێشانەوەكە پەسەندكراو، لەبەرامبەردا دەسبەكاربوونی (بەرزان محەمەد صاڵح) وەك جێگری نوێی سەرۆكی ئەنجومەن خرایە دەنگدانەوەو بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان پەسەندكرا.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەشدا سەرۆكی ئەنجومەن بەناوی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە، رةخنةو ناڕەزایی ئەنجومەنی پارێزگای ئاڕاستەی (پارێزگاری سلێمانی)كرد، لەبەر ئەوەی (د. هەڤاڵ ئەبوبەكر) وەك پارێزگاری سلێمانی كۆبوونەوەیەكی فراوانی ئەنجامدا بوو لەگەڵ شاندێكی پارێزگاری ( کوردستان - سنە ) بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوبەرەگشتییەكان، بەڵام (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) بۆ ئەو كۆبوونەوە گرنگە بانگهێشتنەكرابوو، داوای كرد كە ئەنجومەن هەڵویستی لەسەر ئەو كارە هەبیت.

