ئەمڕۆ (سێشەممە) بەرواری (9/7/2019) رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان  بـــۆ  پــەرەپـێـدانـی دیـمـوكـراســی،  بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED ئەمریكی گفتوگۆیكراوەی تایبەت بە هەمواری یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009) ئەنجامدا

لەچالاكییەكەدا هەریەكە لە بەڕێزان (رەسوڵ عەبدوڵا) سەرۆكی لیژنەی یاسایی (صەباح فەتاح) ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، راو سەرنجی خۆیان لەسەر هەمواری یاساكە خستەڕوو، ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە نیگەرانن لەوەی پەرلەمانی كوردستان كاتی بۆ هەلبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیارینەكردووە بەڵكو بۆ ماوەیەكی نادیار تەمەنی ئەنجومەنەكانی درێژ كردۆتەوە.

دواتریش ئامادەبووان کە لە یاساناسان‌و مامۆستایانی زانكۆ چالاكوانان‌و نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی پێکهاتبوون راو سەرنجی خۆیان لەسەر یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)‌و هەمواری یاساكە خستەڕوو.

شیاوی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا پەرلەمانی كوردستان، هەمواری یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)ی كردوو، ئەمەش كاردنەووەی لەلایەن رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و یاساناسانەوە لێكەوتەوەو تەنانەت نێگەرانی بەشێكی زۆری لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش لێكەوتەوە، هەموارەكەیان بەوە ناوزەد كرد كە گەڕانەوەیە  بۆ سیستمی مەركەزی‌و تەسكردنەوەی سیستمی لامەركەزی.











SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft