ئەمڕۆ (دوو شەممە) بەرواری (2.9.2019)، چوارەم گفتوگۆیكراوەی لەگەڵ  نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدرا.
(رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (NED)ی ئەمریكی لەدرێژەی چالاكییەكانیدا،  هەستا بەئەنجامدانی چوارەم گفتوگۆیكراوەی تایبەت بە (نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،) بەمیوانداری بەڕێز (ئەحمەد حاجی رەشید )و بەڕێز (شیروان میرزا قادر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە  لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق .
لە سەرەتادا بەڕێز (شیروان میرزا قادر) تیشكی خستە سەر رۆڵ و ئەركی لیژنەكەیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە پێویست كورد لە بەغداد یەكدەنگ بێت،هیواشی خواست كە بتوانن بەهەمانگی هەموولایەك كار بۆ باشتركردنی بارودۆخی هاووڵاتیانی هەرێم بكەن.
دواتریش بەڕێز بەڕێز (ئەحمەد حاجی رەشید)  باسی لە گرفت و لەمپەرەكان كرد چ ئەوانەی لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بۆیان دروستدەكرێت، چ ئەوانەشی لەلایەن بەغداوە دێتە بەردەمیان....
ئەمە جگە لەوەی ناوبراو باسی لە چۆنیەتی داڕشتنی پڕۆژەی یاسای بودجە كردوو، هیوای خواست سەركردایەتی كورد پێشوەخت هەوڵی خۆیان بخنە گەڕ بۆ بۆ بودجەی (2020).
پاشان دەرگای گفتوگۆ بۆ بەشداربووان كرایەوە، لەمیانی بەشداریكردنیاندا، چەندان پرسیارو  رەخنەو پێشنیار و راوسەرنج خرایە بەردەم نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی، بەو ئومێدەی لە داهاتوودا بەجدی كاریان لەسەر بكەن.
خۆشبەختانە وەك هەر چالاكییەكی دیكەی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، چ لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، چ لە لایەن بەشداربووانەوە بەبایەخەوە چالاكییەكە باسكراو هیوایان خواست ئەم چالاكییانە بەردەوامیان هەبێت، بەتایبەت بۆ ئەمڕۆ كە گرنگە پەیوەندی نێوان هاووڵاتیان و نوێنەرانی پتەو بكرێت....
بۆ بینینی وێنەكان كلیك لەم لینكە بكە:
http://keodd.org/galleryview?photo=4022

SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft