راگەیەندراوی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی
سەبارەت بە رێككەوتنی لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای هەڵەبجە

بەڕێزان... بەناوی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی ) سوپاسی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای هەڵەبجە دەكەین كە بەو پەڕی سینە فراوانیەوە دەستپێشخەرییەكی رێكخراوەكەمانیان قبوڵ كرد، سەبارەت بە پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە...
بەڕێزان.... هەوڵەكانی ئێمە  لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای هەڵەبجەدا دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای مانگی (2/2017) كە بەخۆشحاڵیەوە پاش سەردانی كردنی سەرجەم لایەنە سیاسیەكان رەزامەندیان نیشاندا بە سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكان، پاشان یەكەم كۆبوونەوە لە بەرواری (8/2/2017)دا لە بارەگای مەڵبەندی (9)ی رێكخستنی شارەزووری (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) ئەنجامدرا،  بەهەوڵ و دڵسۆزی لایەنە سیاسیەكان توانرا لێك نزیكبوونەوەیەكی  پاش لەنێوان لایەنەكاندا بەدی بێت ‌و پاشانیش لە كۆبوونەوەی دووەمدا لە بەرواری (12/3/2017) دا كە لەبارەگای  مەڵبەندی هەڵەبجەی (بزووتنەوەی ئیسلامی)  ئەنجامدرا، سەرجەم لایەنەكان گەیشتنە رێككەوتنی كۆتاو مژدەی پێكهێنانی ئەنجومەكەدرا،  بۆیە هیوادارین ئەم جۆرە پەیوەندیانە لە نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و لایەنە سیاسیەكان  زیاتر پەرەی پێبدرێت لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا، هەروەها ئومێدەواریشین سەرجەم لایەنە سیاسیەكان لەسەر ئاستی باڵاتر بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە سیاسیەی كە ئێستا كوردستانی گرتۆتەوە، ناكۆكییەكانی خۆیان وەلا بنێن و بگەنە رێككەوتنێكی نوێ كە لەبەرژەوەندی هەرێمی كوردستاندا بێت.
لەكۆتاییدا
دووبارە سوپاس بۆ خەمخۆری و دڵسۆزی لایەنە سیاسیەكانی پارێزگای هەڵەبجە....
ئەم رێككەوتنەش پیرۆز بێت لە هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە
بەئومێدی هەرچی زووتر دەستبەكاربوونی ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە

رێكخراوی 
كوردستان بۆ هەمووان بۆ پەرەپێدانی دیموكراسی
12/3/2017




SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft