بریارە لەم نزیکاندا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)، پێنجەمین راپۆرتی بڵاو بكاتەوە ...
راپۆرتی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)  پێنجەمین راپۆرتی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)ە کە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ئامادەکراوە، لە ئێستادا لە ژێر چاپدایە. 
ناوەڕۆکی راپۆرتەكە پێكهاتووە لە هەڵسەنگاندن‌و بەدواداچوون بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە هەردوو (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ماوەی (1/10/2018) بۆ (30/9/2019)، 
بڕیارە لەمزیكانەدا لە مەراسیمێکی تایبەتدا، راپۆرتەكە بۆ رایگشتی بڵاو بكرێتەوە .
شیاوی باسە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) لە ساڵی (2014)وە بەردەوام هەڵسەنگاندن‌و چاودێری‌و بەدواداچوونی بۆ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووە‌و ساڵانە راپۆرتی تایبەتی بڵاوكردۆتەوەئەمساڵیش پاش رەزامەندبوونی رێکخراوی (NED ) وەک لایەنی بەخشەر، چالاکییەکانی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) فراوان تر بوو هەڵسەنگاندن‌و چاودێری‌و بەدواداچوونی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، هەر بۆیە راپۆرتی ئەمساڵ تایبەت بە هەڵسەنگاندن‌و چاودێری‌و بەدواداچوونی بۆ نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)چاوەڕوان بن بەم نزیکانە لە چاپێکی قەشەنگ و جواندا (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) بەهاوكاری رێكخراوی (NED) راپۆرتەکە بۆ هاووڵاتیان و رایگشتی بڵاودەكاتەوە 

SHARE
حوکمڕانیی بێ ئیش...
د.رێبوار كریم محمود
۲٠٠ ملیارەکە!
د.رێبوار كریم محمود
بە وشەی (موزایەدە) ساردمەبنەوە!
د.رێبوار كریم محمود

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft