‎ پاش ئەو ئاڵۆزیانەی كە چەند رۆژێكە عێراقی گرتۆتەوە، داواكرا ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق بڕیاری دەركردنی هێزەبیانەیكان لە عێراق بدات....
 لەو بارەیەشەوە (شیروان ‏میرزا) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند ئەوەی ئەمڕۆ (یەكشەممە)‏‎ بەرواری (5/1/2020) لە دانیشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا روویدا تەنها بریتی بوو ‏لە:‏‎ 
‏۱ـ تەنها دەرکردنی بریارێکی پەرلەمانی کە حکومەت دەتوانێت پێوەی پابەند نەبێت‎ 
‏۲ـ پەرلەمان تۆپەکەی هەڵدایەوە بەردەمی حکومەت‎ 
‏۲ـتەنها خۆ نمایشکردنی هەندێک لە هێزە شیعیەکان بوو‎ 
‏٤ـ ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئەمریکا بە یاسا هەڵدەوەشێنرێتەوە.‏
شیاوی باسە بەهۆی ناجێگری بارودۆخی عێراقەوە (ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق)كۆبوونەوەكانی تایبەت كردووە بەو بارودۆخەی كە لە ئێستادا لە ناوەڕاست‌و ‏باشوری عێراقدا روودەدات، تائێستاكەش نەتوانراوە چارەسەری ئەو دۆخە بكەن.  ‏

SHARE

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2023 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft