شەشەم بەرنامەی ‏‏‏‏(پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) لەساڵی پێنجەمیدا كە ئەمڕۆ ‏‏(یەكشەممە) بەرواری (16/2/2020) پێشكەشكرا، تایبەت بوو  بە میوانداری ‏هەریەكە لە ‏بەڕێز‏‏(یسرا رەجەب) ‏‏سەرۆكی ‏فراكسیۆنی (نەوەی نوێ)‌و نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ‏‏ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی ‏عێراق‌ ‌و (خەدیجە عبدالجبار) ئەندامی لیژنەی پلان‌و پڕۆژەكان لە ‏‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا...‏‎ ‎
یسرا رەجەب:‏

,,نوێنەرانی كورد لەماوەی رابردوودا وێنەیەكی جوانیانیان پیشان نەداوە لە بەغداد،،

خەدیجە عبدالجبار‎:‎

,,حکومەت ناتوانێت سزاو باج و رسومات بەسەر هاوڵاتیاندا بسەپینێت 

ئەگەر لەرێگەی دەرچواندنی یاساوە نەبێت‎ ،، 

بەشی یەكەمی بەرنامەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر چەند تەوەرێك ‏‏لەگەڵ  بەڕێز ‏‏(یسرا ‏رەجەب) ‏‏سەرۆكی ‏فراكسیۆنی (نەوەی نوێ)‌و نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ‏ئەنجومەنی ‏‏نوێنەرانی ‏عێراق‌...‏‎ ‎
لە بەشی یەكەمی بەرنامەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم تەوەرانەوە كرا:‏
‏1/ دواپێشهاتەكان‌و بارودۆخی ئەمڕۆی عێراق‌.‏
‏ ‏2/ ئەنجامی كۆبوونەوەلەگەڵ (محەمەد توفیق عەلاوی) راسپێردراو بۆ پۆستی سەرۆك ‏‏وەزیرانی عێراق.‏
‏3/  كوردو حكومەتی داهاتووی عێراق.‏
‏ ‏4/ چارەنووسی ناوچە جێناكۆكەكان لەنێوان كوردو حكومەتی داهاتووی عێراقدا.‏
ئەمانەو چەند تەوەرێكی دیكە لەبەرنامەكەدا گفتوگۆی چڕیان ‏لەسەركرا‎. 

یسرا رەجەب‎: 

‎,, ‎عەلاوی جەختی لەوە كردۆتەوە كە مووچەو قوتی خەڵك نابەستێتەوە

  بەو (250.000) ‏هەزار بەرمیلە نەوتەی كە بڕیارە هەرێم رادەستی بەغدای بكات،،

سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عێراق، نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی ‏‏نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند كە بارودۆخەكە زۆر ئاڵۆزەو هەمووی هاوردەیەو لە عێراق ‏شەڕی بەوەكالەت دەكرێت...‏
سەبارەت بەخۆپیشاندانەكانی عێراقیش وتی: ئەوانەی ئێستا لە مەیدانی تەحریر ماون ‏ئەوكەسانە نین كە بۆ داواكردنی خزمەتگوزاریەكان رژابوونە سەر شەقام، بەڵكو ئەوانەی ‏ئێستا لەمەیدانی تەحرین ئەوانە كە لەدەروەی عێراقەوە پاڵپشتی دەكرێن....‏
سەبارەت بە كۆبوونەوەشیان لەگەڵ (محەمەد توفیق عەلاوی) راسپێردراو بۆ پۆستی ‏سەرۆك وەزیرانی ‏عێراق، (نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق)وتی:  ‏
‏"لەوكۆبوونەوەیەدا راستەوخۆ بە (محمد تۆفیق عەلاوی)مان وتوە پێویستە پابەند بێت بەو ‏بەڵێنانەی كە بەكوردی دەدات، ئەگەر نا متمانەی لێوەردەگرینەوە... هەروەها عەلاویش ‏جەختی لەوە كردۆتەوە كە هەرگیز مووچەو قوتی خەڵك نابەستێتەوە بە بەو (250.000) ‏هەزار بەرمیلە نەوتەی كە بڕیارە هەرێم رادەستی بەغدای بكات"‏
سەبارەت بە هەڵوێستی كورد‌و حكومەتی داهاتووی عێراق، ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ‏ئەركی كورد لەم قۆناغەدا قورسە لەبەر ئەوەی كورد لەماوەی رابردوودا وێنەیەكی ‏جوانیانیان پیشان نەداوە لە بەغداد...‏
هەرلەبەرنامەكەدا چەند هاووڵاتییەك رەخنەو راو سەرنجی خۆیان خستەڕووچەند ‏پرسیارێكیان ئاڕاستەی نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی كرد....‏

خەدیجە عبدالجبار‎:‎
’’حکومەت ناتوانێت سزاو باج و رسومات بەسەر هاوڵاتیاندا بسەپینێت

 لەریگەی دەرچواندنی یاساوە نەبێت‎ .. ،،

بەڕێز(خەدیجە عبدالجبار) ‏ئەندامی لیژنەی پلان‌و پڕۆژەكان لە ‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای ‏سلێمانی) لەبەشی دووەمی بەرنامەكەدا میوانداریكراو ‏گفتوگۆ ‏لەسەر ئەم تەوەرانە ‏كرا:‏
‏1/  پلانی پارێزگای سلێمانی
‏2/  بڕیاری وەرگرتنی ڕەسمی خزمەتگوزاری شارەوانی لەبەرامبەر هەڵواسینی لافیتە و ‏تابلۆی سەر دوکان و شوینە ‏‏بازرگانیەکان و ڕێکخراوەکان.‏
‏3/  كێشەو گرفتی سیتیەكان.‏
‏4/ ‏‏گرفتی ژینگەی ناوچەی بازیان‎ 


ئەمانەو چەند بابەتێكی دیكەش لەمیانی بەرنامەكەدا گفتوگۆی پێویستیان لەبارەوە كرا، ئەمە ‏‏جگە لەوەی كە چەند هاووڵاتیەكیش پەیوەندیان بەبەرنامەكەوەو كردو گرفت‌و رەخنەو ‏‏پرسیاری خۆیان خستە بەردەم ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی...‏
سەبارەت بە (پلان)ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ پارێزگاكە (خەدیجە عبدالجبار) ‏‏ئەندامی لیژنەی پلان‌و پڕۆژەكان لە ‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە میانی بەرنامەكەدا ‏ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە ئەوان لەماوەی رابردوودا بەشداربوون لە دانانی پلانی پارێزگای ‏سلێمانیدا، بەڵام بەداخەوەقەیرانی دارایی رێگەینەدا پلانەكە جێبەجێبكرێت، لەبەر ئەوە پلان ‏كاتێك گرنگە كە بودجە هەبێت....‏
سەبارەت بەوەی لە ئێستادا چ سێكتەرێك گرنگە بۆ پارێزگای سلێمانی كە پلانی بۆ ‏دابنرێت، (خەدیجە عبدالجبار)وتی: هەموو سێكتەرەكانی پارێزگای سلێمانی پێویستیان بە ‏پلان هەیە.... ‏
سەبارەت بە زیادكردنی (دانانی باج‌ورسومات) لەسەر هاووڵاتیان، ناوبراو ‏سەرسەرسوڕمانی خۆی لەوبڕیارە دەربڕی وتی: سەبارەت بە بڕیاری وەرگرتنی ڕەسمی خزمەتگوزاری ‏شارەوانی لەبەرامبەر هەڵواسینی لافیتە و تابلۆی سەر دوکان و شوینە بازرگانیەکان و ڕێکخراوەکان ،یاداشتێکمان ئامادەکردووە بەمەبەستی ‏داوای ڕاگرتنی ئەم بریارە و ناردنی بۆ پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران ، وە پێمان وایە ئەم بابەتە کیشەی یاسایی تێدایە، ‏لەبەرئەوەی بە پێی دەستوری عیراق ساڵی ٢٠٠٥ ، حکومەت ناتوانێت سزاو باج و رسومات بەسەر هاوڵاتیاندا بسەپینێت لەریگەی ‏دەرچواندنی یاساوە نەبێت‎ .. 
وە ئەو یاسایەی بڕیارەکە پشتی پێ بەستووە یاسای ژمارە ١٣٠ ساڵی ١٩٦٣، وەیاسای ژمارە ٦ ی ساڵی ١٩٩٣ هیج ئاماژەیەکی بۆ ئەم بابەتە ‏تیدانیە ، ئەوەی پەیوەندی بە تابلۆوە هەیە ،تابلۆی ئەو شوێنە گشتی یانەیە کە شارەوانی تەرخانی دەکات بۆ ڕیکلام کردن نەک دوکان و شوینی ‏تایبەت و تابلۆی ریکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی‎ ...‎
سەبارەت بە گرفتی پیسبوونی ژینگەی (بازیان) بەهۆی زۆری ئەوكارگانەی لە ‏ناوچەكەدا بوونیان هەیە، ئەندامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند وەك ‏ئەنجومەن بەدواداچوونمان بۆ ئەو كێشەیە كردووە، بەڵام گرفتەكە لەوەیە كە ئەو كارگەو ‏كۆمپانیایانە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتەكاندا كردووەو پابەندن بەو گریبَەستەوە.‏
گرفتی یەكەكانی نیشتەجێبوونیش یەكێكی دیكەبوو لەو بابەتانەی لە بەرنامەكەدا گفتوگۆی ‏لەبارەوە كرا‌و (خەدیجە عبدالجبار) رەخنەی لەحكومەت گرت بەوەی كە نەیتوانیەوە ‏خزمەتگوزاریەكان بگەیەنێتە ئەو یەكانە، لەبەرامبەریشدا كۆمپانیاكان هەڵدەستن ‏بەوكارانەو یاری بەنرخەكان دەكەن‌و بارگرانیان لەسەر شانی هاووڵاتیانی یەكەكانی ‏نیشتەجێبوون دروستكردووەو لەوبارەیەشەوە راپۆرتێكمان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی ‏كردووەو بڕیارە كاری لەسەر بكەن.‏
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی ‏تایبەتە ‏‏(رێكخراوی ‏‏‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( ‎NED)‎ئەمریكی ‏لەرادیۆی (نەوا)وە ‏‏‏رۆژانی‏‎ ‎‎)‎یەكشەممە‎(‎ ‎كاتژمێر ‏‏(3:00) بۆ (4:00)ی پاش ‏نیوەڕوان راستەوخۆ ‏بەمیوانداری ‏‏نوێنەرانی ‏‏پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی ‏‏پارێزگای ‏‏سلێمانی) ‏پێشكەشدەكرێت‎. ‎

بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft