رزگار حەمە نوری میرزا
2020-05-21      1350 جار بینراوە        کۆمێنت

ڕزگار حەمەنوری
‏ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

‏ ئەگەر سەرنج بدەین لەم هەرێمە هێندە باسی بارودۆخی خراپی بژێوی خەڵک کراوەو ‏چارەسەر نەکراوە ئیتر خەڵک متمانەی بەهیچ نەماوە هەر بۆیە هیچ ئینتیمایەکی بۆ ‏حکومەت و تەنانەت نیشتمانیش نەماوە چونکە زۆربەی دەرگاکانی لێ داخراوە ، حکومەتی ‏هەرێم باشە بەسەرچاو بارودۆخی ئابووریت خراپەو لەدەسەڵاتی تۆدا نیەو دەڵێی داهات ‏کەمی کردوەو ئەوە حاڵی مووچەو بژێوی خەڵکە ، ئەی باشە یەکێک لەپایە گرنگەکانی ‏ئیدارەدانی خەڵک مانای ئەوە نیە کە دەرگایەکی ژیانی لێ داخرا تۆی حکومەت ئیرادەو ‏بڕیارت هەبێ دەرگای تری لێبکەیتەوە بۆئەوەی ئەو خەڵکە هەناسەیەکی ژیان بدات و ‏بەتەواوی نەخنکێ ، بۆ نموونە خەڵکە هەژارو بێ دەرەتانەکە خواردنی گۆشتیان یان تەرک ‏کردوە یان زۆر بەکەمی دەیکڕن ناچار کورد واتەنی سەریان کردۆتە سەر مریشکە ‏بەپرۆتین و دەرمان قەڵەوکراوەکە بەوەش ڕازین کەچی بەبەرچاوی تۆی حکومەتەوە ‏زۆرجار ئەو دەرگایەشی لێ دادەخرێ و توانای کڕینی مریشکەکەشی نیە بەڵێ کیلۆیەک ‏مریشک لەئێستادا بە (٣٫٢٥٠) دینارەو (ڕۆژانە لەدۆلار زیاتر نرخی بەرز دەبێتەوە) و ‏هەژاران ناتوانن بیکڕن حکومەتی هەرێم خێرە ناتوانی بڕیارێکی بوێرانە بدەیت و سەقفی ‏نرخی مریشک لەسەرتاسەری هەرێم هیچ نەبێ لە (٢٠٠٠) دیناردا ڕاگری؟! ‏
ئەگەر مەبەستت بێت زۆر ئاسانە هەرکەس لەو نرخە ئاماژە پێدراوە گرانتری فرۆشت ‏ئەتوانی ئیجرائاتی توندی لەگەڵ بکەیت کەدڵنیام ئەو کاتە شەقامیش بەگشتی دەستخۆشی ئەم ‏ئیجرائاتەت لێدەکات و هەست دەکات کەحکومەت خەمخۆرێتی ، بەڵێ بۆئەوەی هەژارانیش ‏وەکو لەخەویشیاندا گۆشتی ئاسک و قەل و قازیان نەخواردوە بتوانن ئەم بەناو مریشکە ‏بخۆن ، ئەم نموونە دەکرێ پەخش بکرێ بەسەر هەموو کاڵا سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانەی ‏خەڵک ، بەڵێ خەڵک بۆیە بڕوای بەهیچ پاساوێک نەماوە بۆخزمەت نەکردنیان ڕەنگە ئێستا ‏حکومەت یان هەندێ نووسەر بڵێن سیستەمی بازاڕی کوردستان سیستەمی (بازاڕی ئازادە) ‏لەوڵاتانی مرۆڤدۆست بازاڕی ئازاد بوە بەمایەی خێرو خۆشی بۆ هاوڵاتیان چونکە کەرتی ‏تایبەت پێشبڕکێیان لەسەر کوالێتی باش و نرخی نزمدایە چاودێری ولێپرسینەوە بەمانای ‏وشە بوونی هەیە ، بەڵام لای خۆمان زۆرجار بەپێچەوانەوەیە ئەویش بەهۆی نەبوونی ‏چاودێری باش و ئیجرائاتی پێویست بۆیە من گاڵتەم بەو بازاڕە ئازادە دێت کە ببێتە ‏هۆکارێک کەهاوڵاتی ڕەش و ڕووتی هەرێمەکەم نەتوانێ مریشکێک بکڕێ بۆ منداڵەکانی ‏هەزار نەفرەت لەبازاڕی ئازاد کەبوە بەخێرو گیرفان پڕکردنی کەمینەیەک ، ئەوەشمان ‏بیرنەچێ لە کۆتایی ڕۆژانی کەرەنتینەی شارەکان هەموو لە ڕاگەیاندنەکان بینیمان و ‏بیستمان خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان هاواریان بوو دەیانوت ملیۆنەها مریشکمان لە ‏کێڵگەکاندا هەیەو بازاڕ نیە ساخی بکەینەوە ..... ‏

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft